بەرشەلۆنە
چوار پاڵێوڕاوی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، جۆزێف ماریا بارتۆمیۆ، جۆئان لاپۆرتا، ئەگوستی بێنەدیتۆ، تۆنی فرێخا رایانگەیاند کە ئاردا توران رەوانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناکەنەوە.
ھەر چوار پاڵپێوراوەکەی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە ١٨ی تەمووزی بەشداریان لە کەناڵی تی ڤی٣ ئیسپانیا کرد.
ھەر چوار پاڵێوراوەکە لەسەر خواستی راھێنەری بەرشەلۆنە لویس ئەنریکە، رایانگەیاند کە ئاردا توران تا 1ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.
ھاوکات یەکێک لە خاڵەکانی بۆندی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئاردا توران، لە ئەگەری ئەوەی کە سەرۆکەکانی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەیان نەیەوێت ئەوا دەبێت پێش ٢٠ی تەمووز یاریزانی ناوبراو بە نرخی کەمتر لە ٣,٤ ملیۆن یۆرۆ (ئەو پارەیەی کە بۆ گواستنەوەی ئاردا توران دراوە) بگەڕێنرێتەوە بۆ یانەی پێشوو، ئەتلەتیکۆ مەدرید.