هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌ره‌شتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی ئامادهكرنهوه و سازان له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
لیژنه‌كه بریتییه له21 كه‌س و تا ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لە فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌كه‌یان پێكنه‌هێنراوه كه به‌پێی پڕۆژه یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی ده‌رچووه، لیژنه‌كه ده‌بێت له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێكبهێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت كه‌سانی پسپۆڕ بكرێته ئه‌ندام له لیژنه‌كه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئایدن مه‌عروف بۆ ئانادۆڵو گوتی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردن و سازان له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئه‌م بابه‌ته زیاتر پرسێكی نیشتمانییه، له‌هه‌مانكاتدا وای لێهاتووه، ده‌بێت به رێكه‌وتن و سازان و ته‌وافوقی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه".
مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بێت پێشتر بڕیاردراوه، شه‌ش كورسی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی شیوعی و سۆشیالیست و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و توركمان و مه‌سیحی دابه‌ش بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و 15 كورسییه‌كی تر به‌سه‌ر پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی دابه‌ش بكرێت".