هه‌ولێر
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رپه‌ره‌شتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د و جێگره‌كه‌ی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و سكرتێری په‌رله‌مان فه‌خره‌دین قادر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له پیرمام كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆده‌بینه‌وه، له‌باره‌ی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م كۆبوونه‌وه دواكۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان".
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان دروست ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. پێویسته حزبه‌کانی سیاسیش هاوكارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كاروباری لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه باشتر بچێته پێشه‌وه".
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌ولێر و سلیمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دیداریان ئه‌نجام دا.
سه‌باره‌ت به‌كاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژداردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "كۆمسیۆن ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆیكردووه، كه له داهاتوودا دێته به‌رده‌میان".
یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گرفتی بوودجه و نه‌بوونی فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه لێیان تێگه‌یشتن ئه‌وان ره‌نگه نه‌توانن له‌م ماوه‌دا سه‌رپه‌رشتی هیچ هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین ئیشكارهكانیان باشتر بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه پێویست بكات".