Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
نیپیدۆ/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له‌باره‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی کە هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار ده‌رهه‌ق به موسڵمانانی رۆهینگیا ئه‌نجامیده‌ده‌ن رایگه‌یاند کە نیگه‌رانن له دۆخه‌كه و بانگه‌وازی كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن له‌باره‌ی قه‌یرانی مرۆیی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكرێت.
رێکس تیله‌رسن له میانی گه‌شته فه‌رمییه یه‌ك رۆژییه‌كه‌ی بۆ نیپیدۆی پایته‌ختی میانمار لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ئۆنگ سان سو چی كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌باره‌ی دۆخی موسڵمانانی رۆهینگیا گوتی: "دیمه‌نه‌كان ترسناكن".
رێکس تیله‌رسن جه‌ختیكرده‌وه كه نیگه‌رانن له‌و سته‌مه‌ی کە له موسوڵمانانی رۆهینگیا كراوه كه له راپۆرته باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه پێیانگه‌یشتووه و رایگه‌یاند، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌و قه‌یرانه مرۆییه بكرێت كه بووه‌ته هۆی كۆچكردنی زیاتر له 600 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگیا بۆ به‌نگلادیش.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌مارۆی ئابووری بۆ سه‌ر میانمار كارێكی دروست نابێت.
ئۆنگ سو چی كه بووه‌ته جێگەی ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هۆی بێده‌نگبوونی له‌و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌بیریهێنایه‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی چه‌ند راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاراكانهوه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئۆنگ سو چی گوتی: "من بێده‌نگ نه‌بووم. ره‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت كه وه‌ك پێویست شتی سه‌رنجڕاكێشم نه‌گوتووه".