Uğur Çil,Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی لە فەڵەستین کرد بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی راگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
مەولود چاوشئۆغڵو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە هەژماری خۆیدا نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی فەڵەستین کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە پەیامەکەدا دەڵێت، "لە ٢٩هەمین ساڵیادی راگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستیندا، پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین دەکەین. گەلی تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی گەلی فەڵەستین بۆ سەروەریی و سەربەخۆیی وڵاتەکەیان کە پایتەختەکەی قودسی رۆژهەڵات بێت و لەچوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧دا بێت".