عه‌ممان
سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا، دهیڤدکامیرۆن له شاری مه‌فره‌قی ئوردن سه‌ردانی که‌مپی زاتهری کرد که پهنابەره سوورییه‌کانی تێدا ده‌ژین.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کامیرۆن سه‌ردانی ئوردنی کرد و له‌کاتی سه‌ردانیکردنی گه‌وره‌ترین که‌مپی په‌نابه‌رانی سووریدا، زانیاری له لێپرسراوان وه‌رگرت. کامیرۆن چووه خوێندنگه سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییه‌که‌ی نێو که‌مپه‌که و قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندکاره سوورییه‌کان کرد.
کامیرۆن به هاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، ناسر جودێح نێو که‌مپه‌که گه‌ڕا و گوێی له کێشه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان گرت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئوردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای پاشای ئه‌و وڵاته‌دا کۆبێته‌وه.
جێگەی باسە له ئوردن که 375 کیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه، یەک ملیۆن و 300 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری بوونیان هه‌یه که 318 هه‌زاریان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه تۆمارکراون. باس له‌وه ده‌کرێت له‌سه‌دا 88ی دانیشتووانی شاری مه‌فره‌ق په‌نابه‌رانی سووری پێکیده‌هێنن.
له ئه‌رده‌ن پێنج که‌مپی په‌نابه‌رانی سووری بوونی هه‌یه که بریتین له هه‌ریه‌ک له که‌مپه‌کانی زاتهری، ئه‌زراق، بای، باخچه و سایبه‌ر.