Levent Tok,Mohammed Baqi Hussein
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوودا بۆ سه‌ر شاری ره‌ققه دژ بە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، 78 كه‌سی سڤیل کوژراون.
تۆڕی "ره‌ققه به بێده‌نگی سەردەبڕدرێت" رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ئه‌نجامی هێرشی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا له ره‌ققه 78 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له شه‌شی حوزه‌یرانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش به رابەرایەتی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ (SNHR) له كۆتایی مانگی ته‌مووزدا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردبوو کە له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا كۆتایی مانگی تهمووز، هه‌زار و 400 كه‌سی سڤیل كه 308یان منداڵ و 203یان ژن بوون له شاری ره‌ققه کوژراون.
هاوكات به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ره‌ققه‌وه نزیكه‌ی 450 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شاره‌كه ماڵ‌وحاڵیان به‌جێهێشتووه و نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیش به هۆی پێكدادانه‌كانی ناو شاره‌وه گیریانخواردووه.