Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
عه‌ممان - AA
- نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش برێت ماكگۆرك رایگه‌یاند، داعش شه‌ڕێكی قورسی به‌رپاكردووه و گوتی، "به‌ڵام پلانه‌كانی ئێمه‌ش وه‌كو خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رێگه ناده‌ین نه سووریا و نه عێراق و نه هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ببێته په‌ناگه‌ی داعش".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش برێت ماكگۆرك رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌دا، قۆناغی دابڕینی په‌یوه‌ندیی شاره‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه.
ماكگۆرك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عه‌ممان رایگه‌یاند، داعش شه‌ڕێكی قورسی به‌رپاكردووه و گوتی، "به‌ڵام پلانه‌كانی ئێمه‌ش وه‌كو خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رێگه ناده‌ین نه سووریا و نه عێراق و نه هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ببێته په‌ناگه‌ی داعش".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه هه‌نگاو بە هه‌نگاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌م هه‌نگاویش قۆناغی دابڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری کە ده‌ستی پێكردووه.
ماكگۆرك باسی له پرسی پاراستنی سنووری ئوردنیش كرد و گوتی، "یارمه‌تیی ئوردون ده‌ده‌ین سنووره‌كه‌ی له داعش بپارێزێت. رێگه ناده‌ین رێكخراوه‌كه بگاته باشووری سووریا. ئاسایشی ئوردن له كاره پێشینهییهكانمانه".
سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و پێكدادانه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له ناوچه‌ی جه‌فر رووی‌دابوو ماكگۆرك رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه و ئه‌و بابه‌تە كاریگه‌ری له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئوردن ناكات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتن كارته‌ر لهڕوونكردنهوهیهكیدا خۆشحاڵیی خۆی سه‌باره‌ت بە دەستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه له‌ده‌ستی داعش ده‌ربڕی.