Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
سینگاپورە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەردانی مزگەوتی بائالوی مێژوویی لە سینگاپور کرد .
لە کاتی گەیشتنیان بە مزگەوتەکە، بینالی یڵدرم و وەزیرەکانی یاوەری لە لایەن کاربەدەستانەوە، پێشوازییان لێکرا.
مزگەوتەکە لە لایەن خانەوادەی ئەلئەتتاسەوە و لەسەر شێوازی بیناسازی عوسمانیی لە ساڵی ١٩٥٤دا درووستکراوە.
لە میانی سەردانەکەیدا لە لایەن پێشنوێژی مزگەوتەکە، سەید حەسەن ئەلئەتتاسەوە زانیاریی سەبارەت بە مێژوو و پێکهاتەکانی مزگەوتەکە درایە یڵدرم.
هاوکات یڵدرم ئەو کۆکراوەیەی قورئانی پیرۆزی کە بە دەستوخەت نووسراوەتەوە لە مۆزەخانەی مزگەوتەکەدا بینی و پرسیاری لەبارەیەوە کرد.
دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگەڵ کارمەندانی مزگەوتەکەدا وێنەی گرت و تابلۆیەکی پێشکەشی مۆزەخانەی مزگەوتەکە کرد کە لە سەری نووسراوە ''هەموو موسوڵمانان بران''.