قاهیره
ئه‌بدول فه‌تاح ئه‌سیسی وه‌زیری پاراستنی میسڕ و سه‌ركرده‌ی گشتی سوپا ,به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی جه‌ژنی كوده‌تای میسڕ بۆنه‌یه‌ك ڕێكخرا ئه‌سیسی سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری میسڕ و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی مسڕ دوا "ئێمه پێشتر سێ پێشنیاری مورٍسیمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان ببێت له‌و قه‌یرانه‌ی تێیداین,به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موڕسی سیاسه‌تمه‌دارێكی خۆبه‌زلزان بوو داواكانی خه‌ڵكی ڕتكرده‌وه ئه‌وه بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و به یارمه‌تی سوپاوه له ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه"له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا داوای له خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی میسڕی كرد كه بڕژێنه ناو گۆڕه‌پانه‌كان دژ به گروپه تیرۆرسته‌كان و تێكدهران, ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه سوپای سوریا كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به تێكدهران .ئه‌سیسی له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی " بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك كه‌م بكه‌ینه‌وه زۆرجار ئامۆژگاری برایانه‌ی موڕسیمان كرد كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بخرێته ژێر ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد و ڕه‌تیكرده‌وه , با هیچ كه‌سێكیش واتێنه‌گات كه ئێمه پلانمان له دژی موڕسی داناوه به‌ڵكو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی میسڕه‌وه نهویستروه"هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میسڕ ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن ,هه‌ڵبژاردنێك ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێری هه‌موو دونیاش بێت .له‌كۆتایدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه چه‌پڵه‌ڕێزان كرا جه‌ژنی كوده‌تای میسڕ پیرۆز كرا.