واشنگتۆن
مه‌ككه‌ین كه كاندیدی پێشووی سه‌ركۆماریی ئه‌مریكا بوو مه‌ككه‌ین له دامه‌زراوی بیری واشنتۆن، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوریا قسه‌ی كرد و گوتی " پێم خۆش بوو بڵێم رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و روسیا بهرهوپیشچوونێكی باشه، به‌ڵام به داخه‌وه وا نییه، كاتێك ئه‌سه‌د ده‌ستی كرد به درۆ و فرت و فێل، ئێمه چ شتێكمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری بخه‌یه‌نه سه‌ر. رێگری له هێرشی سه‌ربازی و بێ توانا‌مان ده‌كا، روسیا توانی، هێزی ئه‌مریكا بێ توانا بكا و بیخاته كۆڵانێكی داخراو. به‌رپرسانی ئێران و رێبه‌ره لاوه‌كه‌ی كۆریاش ویستیان سنور بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا دابنێن و ئه‌وه‌ش په‌یامی ئه‌وان بوو به داخه‌وه."
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بژارده‌ی سه‌ربازیش هێشتا له‌سه‌ر مێز هه‌ر ماوه، گوتی كه "ئه‌وانه قسه‌ی مایه‌پوچن".
مه‌ككه‌ین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا رێكه‌وتنه‌كه، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕ نابێ و گوتی: سوریا ته‌نیا له بابه‌تی چه‌كی كیمیایی نا، به‌ڵكو شه‌ڕ له سوریا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. له‌وه زیاتر، ئه‌سه‌د شه‌ڕه ماڵوێرانكهرهكه دژی خه‌ڵكی خۆی درێژه پێ ده‌دا، ئه‌گه‌ر چه‌كه كیمیایه‌كانی بێنه ئاراوه، ئه‌وه خراپتریش ده‌بێ، له‌و كاته‌دا ئه‌سه‌د ده‌توانێ رێكهوتننامهكانیش پێشێل بكا. ئاماژه‌شی به زیادبوونی هێرشه‌كانی ئه‌سه‌د دا له رۆژانی دواییدا.
ئێمه پێویستمان به ستراتژێكه بۆ كۆتاهێنان به‌و شه‌ڕه
مه‌ككه‌ین له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌شێكه له شه‌ڕی سوریا گوتی: بۆ كۆتاهێنان به‌و شه‌ڕه به زووترین كات پێویستمان به ستراتژێكه چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه درێژ ببێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر ده‌بێ.
هه‌روه‌ها پێی وایه یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كارێكی مه‌ترسیداره بۆ ئه‌مریكا و ده‌ڵێ: كه‌س نایه‌وێ ده‌ست له كاروباری سوریا وه‌ربدا، به‌ڵام له راستیدا ده‌ست تێ وه‌ردرا. له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كات زیاتریش ده‌ست تێوه‌رده‌درێ.
ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كان زیاتر بن رۆژانی داهاتوو بژارده‌ی زۆر خراپترمان له‌به‌رده‌ست ده‌بێ و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ری بین.
ئه‌مریكییه‌كان پێویسیتان به سه‌ركۆماری لێهاتووه
مه‌ككه‌ین له‌و باوه‌ڕه‌دایه بێتوانایی ئه‌مریكا له‌و باره‌وه زۆر به‌رچاوه، ئیداره‌ی ئۆباما له‌و باره‌وه نه‌یتوانیوه له ئاستی ئه‌ركه‌كانیدا بێ.
ئه‌و سیناتۆره پێی وایه بوونی ده‌وڵه‌تێك له دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كه شوێنی پێگه‌یاندنی قاعیده و تیرۆریسته، بۆ هاوپه‌یمانانانی ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌و رووه‌وه ره‌خنه‌ی له ئۆباما گرت و گوتی "خه‌ڵكی ئه‌مریكا هیچ كاتێك مه‌یلیان بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیشان نه‌داوه، به‌ڵام هه‌ندێك رووداو و هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی هه‌ن كه ئێمه ئیزۆله ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆ ده‌ربازبوونی له‌و كێشانه چاویان له سه‌رۆكی ئه‌مریكایه. ئێمه له ئێستادا پێویستمان به سه‌رۆكێكه كه بتوانێ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه بكات و ئه‌رك و لێپرسراوی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ".
ئۆباما ده‌بوایه هێرش بكا
مه‌ككه‌ین بڕیاری یه‌كه‌می ئۆباما كه هێرشی سه‌ربازی بوو بۆ سه‌ر سوریا پاش به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و پاشان ره‌وانه‌كردنی بڕیاره‌كه بۆ كۆنگریس، به هه‌ڵه ده‌زانێ و به‌و پێیه‌ی تا ئێستا له كۆنگرێسدا هیچ بریارێك ده‌رنه‌چووه، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه.
مه‌ككه‌ین ده‌ڵێ: "ده‌بوایه ئۆباما هێرشی سه‌ربازی كردبایه سه‌ر سوریا، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێك له‌و قۆناغه‌دا نه‌توانێ بریار بدا، ئه‌وه دواتر كاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، بۆیه هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكاش بیر له رێبه‌رییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی دیكه ده‌كه‌نه‌وه له ناوچه‌كه‌دا".
مه‌ككه‌ین پیی وایه پێویسته ئه‌مریكا یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕۆی سوریا بدا، به پێچه‌وانه‌وه چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره و قاعیده به‌هێز ده‌بن و ده‌ڵێ: به پێچه‌وانه‌وه رابه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا تووشی گرفتی زیاتر ده‌بێ. پێویسته سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌ران بكرێ، ئه‌گه‌ر یارمه‌تییان نه‌درێت ئه‌وه ملیۆنان منداڵ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و نه‌فره‌ت له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و رووبه‌رووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش ده‌بینه‌وه.
مه‌ككه‌ین ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا 2 ساڵ لهمهوپێش هه‌نگاوی ههڵێنابایه، ئێستا بارودۆخه‌كه جیاواز ده‌بوو.تیرۆریسته‌كان ئاوا په‌ره‌یان نه‌ده‌سه‌ند. ئێستا هه‌موو بژارده باشه‌كان له ده‌ست چوون. ته‌نیا بژارده مه‌ترسیداره‌كان ماون. یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی سوریاشمان له بیر كردووه.
مه‌ككه‌ین له‌و بڕوایه دایه ئێستاش ئۆپۆزسیۆنی سوریا میانهڕهۆیان تێدایه وخه‌ڵكی سوریاش خه‌ڵكێكی میانه‌ڕه‌ون و رێگه ناده‌ن قاعیده حوكیمان له‌سه‌ر بكا.
هه‌روه‌ها پێی وایه رێكه‌وتنی نێوان روسیا و ئه‌مریكا هیچ سودێكی نابێ، ره‌خنه‌ش له پوتین ده‌گرێ كه ئاماده نییه دان به‌وه دابنێ سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. له‌باره‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش ئاماژه به‌وه ده‌دا ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات په‌یامی زۆر خراپی دایه ناوچه‌كه.
له كۆتاییدا مه‌ككه‌ین رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ رێبه‌رایه‌تی جیهان بكا، پێویسته كه‌سانی دیكه بچنه شوێنی ئه‌و سه‌رۆكه.