واشنتۆن
بەگوێرە ئەو پرۆژەیە سێ مانگ مۆڵەت دەدرێتە سوپا تا گورزی سەربازیی بسرەوێنێتە سوریا، بەڵام لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران (سێنات) بەتەمایە ئەو بەشەی بۆ زیاد بکات کە لەدوای تەواو بوونی مۆڵەتەکە، جارێکی دیکە مانگێک مۆڵەتەکە درێژ بکاتەوە بۆ سوپا.
ھەروەھا لەڕەشنووسەکەدا ئاماژە بەوە دراوە بەھیچ جۆرێک سەربازی ئەمریکا ناچێتە سەر خاکی سوریا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو رەشنووسە بخرێتە دەنگدانەوە.