Fuat Kabakçı,Rewa Mahmut Hasan
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
پەکین-AA
لیستی نوێی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی کۆمیتەی هەمیشەیی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی نوێی چین، راگەیەنرا.
لە پەکینی پایتەخت پارتی کۆمۆنیستی چینی کە لە ١٧٢ ئەندامی یەدەگ و ٢٠٤ ئەندامی هەمیشەیی پێک دێت ١٩هەمین کۆمیتەی ناوەندی لە مەیدانی تیانانمن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی کە ٢٥ ئەندامن لەگەڵ کۆمیتەی هەمیشەیی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کە لە حەوت کەس پێک دێن، ئەندامانی نوێیان هەڵبژارد.
بەو پێیەش بۆ ساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی ٢٠٢٢، بەرپرسانی باڵای چین، هەر لە سەرۆکی چین، شی جین پینگ و چەندین کەسایەتی تر لە ئەرکەکانیاندا پێنج ساڵی تر بەردەوام دەبن.