ڤلادەمیر پوتین و دمتری میدڤیدیڤ لە چیای كرۆسنایا پۆلیانا لە شاری سۆچیی خلیسكێنەیان كرد.
پوتین و میدڤیدیڤ بۆ بینین و ئامادەكارییەكان گەیشتنە ناوەندی خلیسكانێی لاورا كە لەبەرزایی 1435 مەترەیە لە دامەزراوەكانی شاری سۆچییە، خاوەنداری ئۆلۆمپیاتانی زستانی 2014 دەكاتەوە.
ھەردوو سەركردەیی رووس پێكەوە خلیسكانێیان كرد و لە سەر بەفری سارد قسەی گەرمیان دەكرد.
ئەو گۆرەپانەی كە پوتین و میدڤیدیڤ خلیسكێنەیان لێ كرد لە دەرەوەی دامەزراوەكانی ئۆلۆمپیاتەكانە و تەنیا خزمەتگوزاری بە خلیسكێنەرانی پرۆفشینال و ئارەزوومەند دەكا.
لەمبارەوە گوتەبێژی میدایای كرێملین دمیتری پەسكۆڤ گوتی: "پوتین لە رۆژانی داھاتووش لە كۆنترۆل كردنی ئەو دامەزراوانە بەردەوام دەبێ."
بەوشێوە پوتین و میدڤیدیڤیش وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان باراك ئۆباما كە لە ھاوایی گۆلف دەكرد، كەوتنە ریزی ئەو سەرۆكانەی كە لە پشوی نۆئێل دیمەنێكی رەنگاورەنگ پشان دەدەن.