Mohammed Baqi Hussein
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
تاران - AA
سه‌ركرده‌ی ئاینیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، دژی گشتپرسین له‌باره‌ی دابه‌شكردنی خاكی عێراقه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئێران İRNA، خامنه‌یی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادیدا رایگه‌یاندووه، دژی گشتپرسین له‌باره‌ی دابه‌شكردنی خاكی عێراقه‌وه.
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدان و گرنگی به به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا عه‌بادیش دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌شه‌پێبده‌ن.
عه‌بادی له‌لایه‌ن جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئیسحاق جیهانگیرییه‌وه پێشوازیی لێكرا و دواتر له‌گه‌ڵ سهركۆمار حه‌سه‌ن رۆحانیدا كۆبووه‌وه.
عه‌بادی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه، سه‌ردانی ئێرانی كرد و بڕیاره دواتر سه‌ردانی كوێت بكات.