سانباستیان
عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر سەبارەت بەخۆکاندید نەکردنەوەی لەھەڵبژاردنی داھاتوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی"بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر لەساڵی ٢٠١٤ بەدەپە ژنێک کاندید دەکات و من دووبارە خۆم کاندید ناکەمەوە".
بایدەمیر لەمیانی بەشداریکردنی لە (کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەپاندنی ئاشتی لەھەرێمەکان) لەشاری سان سباستیان لەھەرێمی (باسک)ی باکووری ئیسپانیا قسەی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کرد. رایگەیاند: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوەو بەو جۆرە وەسفی ماوەی سەرۆکایەتی شارەوانیی دیار بەکری کرد " ماوەی خزمەتی سەرۆکایەتیم بۆ شارەوانیی دیاربەکر، ھەیەجانێکی مەزنی پێداوم".
لەقسەکانیدا بایدەمیر ھەروەھا ئاشکرایکرد کاندیدی بەدەپە بۆ سەرۆکی داھاتووی شارەوانیی دیاربەکر ژنێکەو ئەو رێز لەبڕیاری حیزبەکەی دەگرێت، بەڵام ھێشتا ناسنامەی کاندیدی داھاتووی بەدەپە بۆ سەرۆکی ئارەوانیی دیاربەکر ئاشکرا نەکراوە.
وا بڕیارە ساڵی ٢٠١٤ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەتورکیا ئەنجام بدرێت.
عوسمان بایدەمیر بێجگە لەناسنامەی سیاسی، بەناسنامەی بەرگرییکردن لەمافی مرۆڤ دەناسرێ، لەلێدوانەکەیدا بۆ AA رایگەیاند: دوای تەواوبونی وادەی پۆستەکەی، ھەوڵدەدا رێکخراوێک یان سەندیکایەکی پارێزگارییکردن لەمافی مرۆڤ دروست بکات لەپێناو داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤ.
"ھەرکاتێ گەلەکەم و مرۆڤەکان و ئاشتی پێویستیان بەمن بێ، بەخۆشحاڵییەوە ئامادەم بەگریی لەمافەکانیان بکەم بەھەر شێوەیەک بێ".
لەبارەی گفتوگۆی بەدەپە سەبارەت بەدروستکردنی پارتێکی نوێ بەناوی پارتی دیموکراتی خەڵک- ھەدەپە بایدەمیر گوتی " بە بۆچوونی من بەدەپە توانیویەتی باوەش بۆ سەرجەم گەل و نەتەوەکانی تورکیا بەجیاوازی ڕەگەز و ئایینەوە بکاتەوە، ئەگەر لەنێو کەوانە ئاماژە بەوە بکەین پێویستە ببینین بەدەپە ھەوڵی داوە ببێ بەپارتی گەلی تورکیا ، ئامانجی بەدەپە ھەوڵدانە لەپێناو بەرزکردنەوەی دیموکراسی بۆ کوردان و پارێزگاریکردنی یەکپارچەیی تورکیا، نابێ تەنیا لەگەڵ دەوڵەت ئاشت بێتەوە بەڵکو دەبێ لەگەڵ گەلەکەی ئاشتی بەرقەرار بکات بەجیاوازی نەتەوەکانەوە".
گوتی "پێویستە بێ تاوانەکان و ئەوانەی بەتۆمەتی پەیوەندییان بەتێرۆرەوە تۆمەتبارکراون، دووبارە چاو بخشێنرێتەوە بەدۆزەکانیان، دەبێ گیانی لێبوردەییمان ھەبێ بۆ بێتاوانەکان لەگەڵیان ئاشت ببینەوە، ناتوانین داھاتوویەکی نوێ بنیات بنێن تاوەکو ناخۆشییەکانی ڕابردوو لەبیر نەکەین، پێویستە ھەمو کێشەکان".