Abdullah Shukur
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
بەتۆمەتی "پڕوپاگاندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" بڕیاری دەستگیرکردن بۆ گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، عوسمان بایدەمیر دەرکرا و ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە شاری ئیبستانبوڵ دەستگیر کرا.
بایدەمیر ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ھامبورگی ئەڵمانیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ و لە دوای پشکنینی پاسپۆرتەکەی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
بایدەمیر بردرایە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک و دواتر گواسترایەوە بۆ دادگای باکرکۆی شاری ئیستانبوڵ.
گوتەبێژی ھەدەپە و پەرلەمانتاری شاری ئیستانبوڵ، عوسمان بایدەمیر بە تۆمەتی پروپاگاندە لە چالاکییەکانی نەورۆزی شارۆچکەی بیرەجیکی سەر بە پارێزگای ئورفا، سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و داوای سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی کرابوو.