Mazin Majeed Asaad Baqal
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
به‌غدا - AA
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌ممار حه‌كیم كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی شیعه و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، ئه‌یاد عه‌للاوی و جێگری سهركۆمار، ئوسامه نوجه‌یفی گه‌وره‌ترین کوتلەی په‌رله‌مانییان پێكهێنا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئه‌و پارته سیاسیانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سائیرون، نه‌سر، حیكمە، وه‌ته‌نییه، هاوپه‌یمانی قه‌رار، به‌ری توركمانی عێراق و ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی كه‌ركووك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییان پێكهێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه 166 په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه كه پێویسته بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له په‌رله‌ماندا.
له‌و گه‌وره‌ترین كوتله‌یه‌دا ژماره‌ی پێویست كۆكراوه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.