Zana Natık Kerem
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جێنین هێنیس بلاسخارت بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی گەیشتە شاری نەجەف.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە جێنین هێنیس بلاسخارت گەیشتووەتە شاری نەجەف باشووری عێراق و لە میانیدا لەگەڵ عەلی سیستانی كۆدەبێتەوە.
چاوەڕان دەكرێت لە كۆبوونەوەی نێوان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جێنین هێنیس بلاسخارت و مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی سەبارەت بە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ، گفتوگۆ بكرێت.