Abdullah Shukur
08 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
بەغدا
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە شاری بەغدا، مۆرگۆنۆڤ کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی، بڵاویکردەوە کە لە عەبادی و مۆرگۆنۆڤ تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەندی ھەردوو وڵات و بەرەنگاربوونەوە دژی داعش و ھەروەھا پێشھاتەکانی ناوچەکە کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە ھەردوو لایەن تاوتوێی سەروەری خاکی عێراقیشیان کردووە.