Sarp Özer
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیادا بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە دەورووبەری هەریەک لە شرنەخ و ئاگری، حەوت تیرۆریست کوژران کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی هێزەکانی سوپا.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە دەورووبەری هەریەک لە شارۆچکەکانی سلۆپی سەر بە شرنەخ و دیادینی سەربە ئاگری ژمارەیەک تیرۆریست دەستنیشانکراون کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی هێزەکانی سوپا.
لەبەرامبەردا فڕۆکە جەنگییەکان تیرۆریستانیان کە لە جووڵەدابوون، کردە ئامانج و لە سلۆپی دوو تیرۆریست و لە دیادین، پێنج تیرۆریستیان کوشت.
هاوکات تیرۆریستێکی دیکە، دوای هەڵاتنی، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە ماردین.