İzzet Mazi
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
کلیس - AA
لەگەڵ داگرتنی ئاڵاکانی رژێمی سووریا لەسەر هێڵی سنووریی عەفرین لەگەڵ تورکیادا، ژمارەی ئاڵاکانی رووسیاش بۆ یەک ئاڵا دابەزێنرا.
لە دیوی تورکیاوە لەسەر سنوور تێبینی ئەوە کرا کە لەسەر گردەکانی سەربە عەفرین کە لەژێر کۆنترۆڵی پەیەدەدایە، زۆرینەی ئەو ئاڵایانەی رژێمی سووریا و رووسیا کە ماوەیەک لەمەوپیش هەڵواسرابوون لە جێگەی خۆیاندا نەماون.
تەنها ئاڵایەکی رووسیا لە ناوچەکە ماوە کە ئۆتۆمبیلێکی لە تەنیشتەوەیە و کامێرای چاودێریی پێوەیە.
هاوکات کارەکانی بنیاتنانی دیواری سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا درێژەی هەیە و ئەو رێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە گرتوویانەتە لە ئاستی بەرزدا، درێژەی هەیە.