Sangar Hamad Azeez
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند کە فڕۆكەیەكی رووسی جۆری سوخۆی-27 لەسەرئاسمانی ئاوەكانی نێودەوڵەتی دەریای باڵتیك، گێچەڵی كردووە بە فڕۆكەیەكی چاودێری ئەمریكی جۆری ئار سی - 135 ".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی رەوانەی ئاژانسی ئانادۆڵو كراوە، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لاورا سیل گوتی: "لە ٢٩ی ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی رووسی لە جۆری سوخۆی 27 لەسەر ئاسمانی ئاوەكانی نێودەوڵەتی دەریایی باڵتیك بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك و گوێدان بە یاساكانی ئاسایش هاتە ناو بازنەی فڕینی فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە جۆری ئار سی -135 و گێچەڵی پێ كرد".
ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە فڕۆكە رووسیەكە تا ٧ مەتر و نیو لە فڕۆكە ئەمریكیەكە نزیك بووەتەوە و گوتی: "لە ماوەیەی دوایدا فڕۆكەكانی رووسیا كێشەی زۆریان بۆ ناوچەكە دروست كردووە و ئەوەیش بووەتە جێگەی نیگەرانی ئێمە".
لاورا سیل ئەوەشی راگەیاند كە تاوەكو ئێستا هیچ فڕۆكەیەكی ئەمریكی بازنەی فڕینی فرۆكەكانی بەرامبەریان نەبەزاندووە و گوتی: "پێویستە ئاگاداری ئەوە بین كە بەهۆی هەڵەی تاكە فڕۆكەوانێك گرژی لە نێوان دوو وڵات دورست ببێت".