پاریس
سەرکۆماری فەرەنسا (فرانسیسکو ھۆلاند) رایگەیاند: رەنگە وڵاتەکەی بۆ پشتگیری کردن لە ئۆپۆزسیونی سوریا چەک رەوانەی ئەو وڵاتە بکا.
سەرکۆماری فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی" روسیا بە ھەر شێوەیەک پشتگیری لە رژیمی سوریا دەکا و فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکەیش بە مەرجی ئەوەی ئۆپۆزسیون زیادەڕەوی نەکا چەک و تەقەمەنی بۆ دەنێرن.
فەرەنسا پێشتریش لە رووی ئیستیخباراتی و لوجستیکییەوە ھاوکاری ئۆپۆزسیونی سوریای کردبوو و فەرەنسایش لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا داوای ئەوە دەکا کە ئەگەر سوریا پەیماننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لە نابردنی چەکی کیمیایی جێبەجێ نەکا بژاردەی بەکار ھێنانی ھێز لە بەرامبەر سوریا بخرێتەوە سەر مێز.