ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵلا گول لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە رایگەیاند: دەبێ داوای شەڕ نەکەی بەڵام ئامادەی شەڕ لە دژی دووبارە کردنەوەی ھەڵەکان بی.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمرۆ ھەر یەک لە سەرکۆماری تورکیا ( عەبدوڵلا گول)، وەزیری دەرەوەی ( ئەحمەد داود ئوغڵو) و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ( فاتمە شاھین) بەرەو ئەمریکا بەرێ کەوتن.
بەر لە بەرێکەوتن سەرکۆماری تورکیا ( عەبدوڵڵا گول) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی بارودۆخی سوریای کرد و گوتی" لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوریا، تورکیا داوای کرد کێشەکە بە شەڕ چارەسەر نەکرێ.
گول رایگەیاند: تورکیا داوای راوەستاندنی شەڕی ناوخۆ و کوشتنی خەڵک لە سوریا دەکا و ھیوادارە وڵاتانی جیھانیش لەمبارەیەوە بڕیارێکی چاک بدەن.
بڕیارە عەبدوڵلا گول بەشداری لە ٦٨مین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکا.