28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
دهۆک - AA
فەرماندەی فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ رایگەیاند لە چەندین ناوچەى جیاجیاى سنوورى شنگال ئەو گرووپانە خۆیان حەشارداوە کە سەر بە گرووپى چەکدارانى پەکەکەن و تا ئێستا دەرنەچوون".
لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو قاسم شەشۆ گوتى: "ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لەژێر ناوى جیاجیا لە سنوورى شارۆچکەى شنگال ماون و هەماهەنگن لەگەڵ چەکدارانى حەشدى شەعبى، تا ئێستا دیار نییە کە شارەکە چۆڵدەکەن یاخود نیازى مانەوەى زیاتریان هەیە".
شەشۆ گوتیشى: "هێزەکانى سوپاى عێراق بڵاوەیان پێکراوە و لە سنونێ و شنگال و لە چەندین ناوچەى دیکە جێگیرکراون، لەپاڵ ئەوەشدا ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لە ناوچەکە ماون".
ئاشکراشى دەکات کە ئەوانەى لە شنگال ماون بەشێکى زۆریان کوردى ئێزدین و لەژێر چاودێرى چەکدارانى پەکەکە مەشق و راهێنانیان پێکراوە و ژمارەیان نزیکەى بە هەزار کەس دەبێت.
فەرماندەی فەرماندەیی شنگال دەڵێت "هێزەکانى سوپاى عێراق لە چواردەورى مەزارگەى شەرەفەددین بڵاوەیان پێکراوە، فەرماندەی فەرماندەیی شنگال و هێزى پاراستنى ئێزدخان رێگربوون لەوەى سوپاى عێراق دەستبەسەر مەزارگەى شەرەفەددین-دا بگرێت".