Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
كه‌ركووك - AA
كارتی ده‌نگدان نه‌دراوه‌ته ٤٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.
سه‌رۆكی هۆزی عوبه‌یدی، غه‌سان عاسی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگداندا نادادپەروەری كراوه و گوتی: "كارتی ده‌نگدان نه‌دراوه‌ته ٤٠ هه‌زار هاووڵاتیی له‌و ناوچانه‌ی كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی داعش پاككراونه‌ته‌وه".
غەسان عاسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه پێنەدانی كارتی ده‌نگدان به ده‌نگده‌ران یاساشكێنییه و ترسی ئه‌وه‌یشیان هه‌یه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشت ئه‌م كاره‌وه هه‌بێت.
سه‌رۆكی هۆزی عوبه‌یدی، غه‌سان عاسی داوای كرد له كورتترین ماوه‌دا كارتی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی حه‌ویجه و گونده‌كانی سەر بە قەزاکە ره‌وانه بكرێن و گوتی: "نیگه‌رانین له‌وه‌ی کە ئه‌و كارتانه له لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه به‌كاربهێنرێن و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشێلكارییان پێ بكرێت".
عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌ش به‌رپرسیارییەتی وەرنەگرتنەوەی كارتی ده‌نگدانیان خسته ئه‌ستۆی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
نزیكه‌ی ٢٤ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ناویان له تۆماری ده‌نگده‌ران تۆمار كراوه.
١٣ کورسی بۆ پارێزگای کەرکووک لە ئەنجوومەنی نوێنەران تەرخانکراوە.