واشنتۆن
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكان ئەمریكا دەربارەی گفتوگۆیەكانی ئاشتی لە نیوان فەلەستین و ئیسرائیل گوتی: " تاقە رێگای چارەسەی بۆ كۆتایی پێھێنانی ئەم ناكۆكییە بوونی دوو دەوڵەتی ھاوسەنگیە. زۆر كات نەماوە بۆ پێكھێنانی ئەم تاقە رێگایە، رێگایێكیتریش نیە".
جۆن كێری لە واشنتۆن كە لە گفتوگۆیەكانی ئاشتی دەرچوو لەگەڵ نوێنەرەكانی ھەردوو دەوڵەت (تزیپی لڤنی) وەزیری داد نوێنەڕی ئیسرائیل، سەركردەی گفتوگۆیەكان (سایب ئەرەكات) نوێنەڕی فەلەستین كۆبوونەوەیەكی چاپەمنی سازكرد.
جۆن كێری ئاماژە بەوەكرد كە بڕیاری نھێنی گرتنی گفتوگۆیەكانی ھەردوو لایان وەریگراوە و روونكردنەوە و بڕیارەكانی ئەم گفتوگۆیانە تەنھا بە دەستی خۆیەتی.
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكان دەڵێت: "ئێمە وەكو وڵاتە یەكگرتوەكان لە ھەمو ئاستەكانی گفتوگۆیەكان بۆ ئاسانكاری لە گەڵ ھەردو لا كار دەكەنەوە. ئامانجی گفتوگۆیەكان بەدەستھێنانی دوو دەوڵەتی ھێمندار و ئاشتیخواز لە تەك یەك. گوتمان دوو دەوڵەت چونكە ھەردوو لا وەكوو دوو نەتەوەی بە شەرەفف مافی دەوڵەتبوونیان ھەیە. بوونی دوو دەوڵەت دەرفەتی پێكھێنانی ویستی مەشروعی خۆیان لە چوارچێوەی ئاشتی و ھێمنیدا دەداتە ئەوان. دوو دەوڵەت پێویستە چونكە ئیتر كاتی ئاشتییێك بە بەردەوامە."