Haydar Karaalp,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
به‌غدا - AA
له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ت، عه‌مار حه‌كیم كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو و عەمار حه‌كیم دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی و و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در، هادی عامری و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقی و نوێنه‌رانی پێکهاتەی توركماندا كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا، چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات و، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كۆببێته‌وه. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا له نه‌جه‌ف چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی مه‌زاری حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌كات.