Hemn Baban
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
هه‌ولێر - AA
له‌كۆی 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر كه بۆیان هه‌بوو ده‌نگبده‌ن ته‌نها 10 ملیۆن و 898 هه‌زار كه‌س به‌شداریی ههڵبژاردنهكانییان كردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و كۆمیسیۆنه له شاری به‌غدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سازكرد و له‌و كۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك ئامار و ژماره‌ی په‌یوه‌سه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه ژماره‌ی سه‌ره‌تایین خرانه روو.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ریاز به‌دران له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوون و رێژه‌ی به‌شداریكردن له عێراقدا له‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌یشتووته 44,52 له‌سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجامه‌كانی ژماره‌یه‌ك له بنكه‌كانی ده‌نگدان نه‌گه‌یشتوونه‌ته كۆمیسیۆن، ئه‌و ده‌نگانه‌شی كه یهكلاییكراونهتهوه بریتی بوون له 92 له‌سه‌دی كۆی ده‌نگه‌كان".
ریاز به‌دران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه رێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن و 898 هه‌زار كه‌س كه 9 ملیۆن و 900 هه‌زار و 296 كه‌سییان له ده‌نگدانی گشتی به‌شدارییان كردووه له‌كۆی زیاتر له 24 ملیۆن كه‌س كه بۆیان هه‌بوو ده‌نگبده‌ن".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان یان هاككردنییان ریاز به‌دران رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچ راستییه‌كی نییه، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكه‌ن و هاشوهوش دروست بكه‌ن له‌سه‌ر رای گشتی، داواش ده‌كه‌ین هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كان بن به‌پێی یاسا".