ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای زه‌رتك كه ته‌نها 18 كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵ دووره هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق، عه‌مار حه‌كیم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان به‌ست و تێیدا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر و باسی جیاجیا.
سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به هێواشی چپاندییه گوێی عه‌مار حه‌كیم و ده‌ستی بۆ مایكه‌كان راكێشا و گوتی"ماشائەڵڵا" ئه‌ویش بزهییهكی بۆ كرد. بارزانی وه‌كو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بووبێت كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه له‌سه‌ر چیای زهرتكهوه بكرێت له‌سه‌ره‌تاوه گوتی پێیخۆشه پێشوازی له برای خۆشه‌ویست سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌كیم بكات له‌و شوێنه‌ی كه به‌خوێنی خۆشه‌ویستان و پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه پیرۆزبووه.
بارزانی گوتیشی: "سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم بۆ ئه‌م شوێنه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سووربوونی هێزه ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كییه‌كان له عێراق له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات، هه‌روه‌ها پێمخۆشه دووپاتی بكه‌مه‌وه زۆر خۆشحاڵین به هه‌ماهه‌نگیی باش له‌نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كرده‌كانی رزگاركردنی مووسڵ و ئیشائەڵڵا ئه‌وه بونیاتی له‌سه‌ر ده‌نێین بۆ ئاینده، جارێكی دیكه به‌خێرهاتنی به‌ڕێز عهمای حه‌كیم ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه‌كانی عێراقه له په‌رله‌مان، عه‌مار حه‌كیم كه به جلێكی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زوو زوو بزه‌یان ده‌گۆڕییه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "دڵخۆشم و زۆر شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێز له فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نه‌ینه‌وا پێكه‌وه باسی دواین پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین و له نزیكه‌وه ئاگاداری دواین سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانمان ببین و بزانیین پێشڕه‌وییه‌كان چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌سه‌رجه‌م كه‌رت و میحوه‌ره‌كان و له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی له سه‌رجه‌م شوێنه جیاوازه‌كان".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشمان ده‌كات ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه گه‌وره‌یه و ئه‌و تهواوكاریهیه كه له‌نێوان هێزه‌كانماندا هه‌یه له هێزه چه‌كداره‌كانمان له سوپا و پێشمه‌رگه و بۆ یه‌كه‌م جاره له دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه تا ئێستاش له یه‌ك سەنگەر ده‌وه‌ستن و دژی یه‌ك دوژمن شهر ده‌كه‌ن كه دوژمنی هه‌موو عێراقییه‌كانه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌مار حه‌كیم باسی سه‌ردانێكی دوێنیی بۆ لای ژماره‌یه‌ك له بریندارانی شه‌ڕی دژ به داعش كرد له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر و گوتی: "دوێنی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌مان كرد و له نزیكه‌وه سه‌ردانی بریندارانی شه‌ڕی دژ به داعشمان كرد، له‌و نه‌خۆشخانانه تێبینیمان كرد له یه‌ك ژوور بریندارێكی پێشمه‌رگه و بریندارێكی سوپای عێراق هه‌ن، ئه‌مه گوزارشته له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی راسته‌قینه‌ی نێوان هێزه‌كانمان، بۆیه داعش كه ویستی عێراقییه‌كان په‌رته‌وازه بكات بووه هۆكارێك بۆ یهكگرتنییان، عێراقییه‌كان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شه‌به‌ك و شیعه و سوننه و مسوڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی سابیئه یه‌كده‌گرن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و به‌رگری له خاك و كه‌رامه‌ت و پیرۆزییهكانییان ده‌كه‌ن و ئێستا گه‌یشتووین به شه‌ڕی یه‌كلاییكه‌ره‌وه و تێبینی توانا و سووربوونمان له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كرد و ئه‌و پلانه سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه دایانڕشتووه و ئه‌و موفاجهئاتانهی كه دوژمن تووشی شۆك ده‌كات له رۆژانی داهاتووی شه‌ڕ و ئومێد ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ده‌ست بێت".
حەکیم گوتیشی: "ئه‌مه شه‌ڕی عێراقییه‌كانه و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌یه‌ك ریز به‌رگریی له خاك و كه‌رامه‌ت و نیشتمانی‌یان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له پێگه‌یه‌ك نیین كه رێنمایی له هیچ وڵاتێك وه‌ربگرین كه به‌شداریی ده‌كات یان نا و به‌شداری له‌م میحوه‌ره ده‌كات یان نایكات، عێراقییه‌كان خۆیان ده‌یخه‌مڵێنن كرده‌كان چۆن رێك ده‌خه‌ن و كێ له میحوه‌ره‌كان به‌شداریی ده‌كات و چۆن سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌ی بوو گوتی: "سوپاسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەژەین كه پاڵپشتی عێراق بوون له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌شی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپهیمانێتییهوهیهن هیوادارین به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی زیاتر و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌پێناو پاڵپشتیكردنی گه‌لی عێراق و هێزه‌كانی عێراق، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت پاڵپشتی بكه‌ن پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له‌رێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقییه‌وه بێت".
سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای داعش، عه‌مار حه‌كیم گوتی: "داعش له‌رێگه‌ی كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه دروست نه‌بووه به‌ته‌نها، له‌ناوبردنی داعش‌یش ته‌نها به‌كاری سه‌ربازیی و ئه‌منی ناكرێت، ده‌بێت چه‌ندین رێگا و رێوشوێن بگرینه به‌ر له‌نێویاندا چاره‌سه‌ری ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایتی و كێشه ئه‌منییه‌كان و ئێمه‌ش له نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ڵده‌ستین به ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆیی و بۆ ئاشته‌وایی كه ده‌درێته هاوبهشانمانان و گه‌لی عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌وپه‌ڕی بێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌ین به چاره‌سه‌ر، عێراق هی هه‌موومانه و هی چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی پێكهاته‌كانی دیكه نییه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قۆڵبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیی".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌كیم بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ئه‌م سه‌ردانه زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌یه، ئه‌و هێزانه‌ی كه سوورن له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیی وڵات".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غداش حه‌كیم گوتی: "سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتووبوو، به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی ئه‌مڕۆ كه زۆر ئومێدمان بوو به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌ردولا بووه".
سه‌باره‌ت به بوونی ده‌زگای رۆژنامه‌وانیی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان كه شه‌ڕی دژ به داعش ده‌گوازنه‌وه حه‌كیم گوتی: "گوێمان له روونكردنه‌وه‌كانی هه‌رێم گرت و به‌رپرسانی ئێره گوتیان و ئه‌وه‌مان بۆ روونبوویه‌وه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئیسرائیلییانه به ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان رووماڵی ده‌زگای دیكه ده‌كه‌ن جیا له‌وه‌ی كه بۆ هه‌رێمییان گوتووه و هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌جێ بهێڵن".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی خه‌نده‌قه‌كاندا گوتی: "ئه‌و هێڵه‌ی لێ ده‌درێت هێڵێكی سه‌ربازییه و له‌و پلانه‌ی دیاریكراوه روونه كه كێ رۆڵی چییه، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق رۆڵیان دیاره"، له‌باره‌ی باشیكیشهوه بارزانی گوتی: "له‌رووی سه‌ربازییه‌وه باشیك كه‌وتووه، په‌له‌مان نییه ده‌مانه‌وێت دڵنیابین له‌به‌ر بوونی بۆمب و تەقەمەنی، بۆیه تا پاك ده‌كرێته‌وه ئینجا ده‌چنه نێوی چی سوپای عێراق یان هێزی پێشمه‌رگه بێت".
عه‌مار حه‌كیم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "بۆ یه‌كه‌م جاره سوپای عێراق دێته هه‌رێمی كوردستان و ده‌رگاكانی بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌چێته به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ماف و ئه‌ركی هه‌موومان دیاری ده‌كات".
له‌باره‌ی قسه‌كانی مالیكیشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به قسه‌كانی دوێنێی نوری مالیكی گوتی" وه‌ستانی به‌ڕێز حه‌كیم لێره، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌یه و وه‌ڵامم بۆ ئه‌و قسانه الحسود لا یسود".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ن نه‌ك هه‌ڵچوونی زیاتر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی گوتی: "رێككه‌وتووین كۆمیته‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم دابنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی دێنه پێش، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مووسڵ".
مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و چه‌ند پرسێكی دیكه‌شه‌وه گوتی: "پێشمه‌رگه ناچنه نێو شاری مووسڵ، ئه‌وه‌شی داعش كردی له كه‌ركووك بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی بوو له‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌شی كرا ئه‌و هێزانه‌یان له‌ناوبران و ئه‌و هێزانه‌ی لهبهرهكاندا هه‌ن زۆرن و له پێویست زیاترن، ئێمه پێویسته بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بین و له هه‌ر خاڵێكی لاواز ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام له شێوه له‌ناوچوونن".
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی توركیا له باشیك حه‌كیم گوتی: "هه‌ر هێزێكی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بێت، پێمان وایه ئه‌و هێزانه به هه‌ماهه‌نگی نه‌هاتوون، بۆیه داوامان كرد ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بێته كایه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو لا، به‌گرنگی ده‌زانیین زۆرترین وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه هاوكارمان بن له شه‌ڕی دژی تیرۆر، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 63 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه هاوكارن وه‌كو ئێران و چین و روسیا، بۆیه گرنگه بۆ ئێمه توركیا هاوبه‌شمان بێت له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام له ده‌روازه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه بێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م بێت، ئه‌وكات پاڵپشتییه‌كه‌ی پێشوازی لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گه‌لی عێراق له‌توانایدا هه‌یه له مه‌یداندا شه‌ڕ بكات، بۆیه پێویستمان به هیچ جه‌نگاوه‌رێكی توركی یان غه‌یره توركی نییه، وڵاتان ده‌توانن له‌رێگه‌ی دیكه‌وه هاوكاربن، توركیا ده‌توانێت له‌و وڵاتانه بێت كه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی هاوكارمان بێت".
بارزانی سه‌باره‌ت به هێزەکانی توركیا و بۆمبارانی داعش گوتی: "چوونه نێو مووسڵ ناكرێت كاته‌كه‌ی دیاری بكرێت، قورسه، زانیارییم نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بۆمبارانی داعش بكه‌ن، ره‌نگه روویدابێت".
بارزانی، گوتیشی: "گرنگییه‌كی زۆر ده‌درێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مووسڵ، هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه رزگاربكرێت و هاووڵاتییان له تیرۆری داعش رزگار بكرێت".
بارزانی گوتیشی: "ئێمه شه‌ڕ بۆ خۆمان ده‌كه‌ین، شه‌ڕ بۆ ئه‌مریكا ناكه‌ین، سوپاسی ئه‌مریكاش ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بووه، ئاگاداری به‌ره‌ی رقه نیین و به‌شداریی تێدا ناكه‌ین".
عه‌مار حه‌كیم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی له هه‌رێم هێزی توركیا هه‌ن كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی 2003 ، حكوومه‌تی عێراق هێشتا ئه‌و دۆسیه‌ی هه‌ڵنه‌داته‌وه و ئێستا هه‌موو قسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه هێزه‌یه كه له باشیک هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش هێزی شه‌ڕكه‌ره و به‌شداریی هه‌ر جه‌نگاوه‌رێك له هه‌ر وڵاتێكه‌وه ده‌كه‌ین.
news_share_descriptionsubscription_contact

