لۆزان
سه‌باره‌ت به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، فیلیپ هامۆند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "ئومێده‌وارین له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا بگه‌ینه رێككه‌وتن".
هامۆند كه له شاری لۆزانی سویسرا به‌شداری له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 کرد و له به‌رده‌م ئه‌و هۆتیله‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی تێدا ئه‌نجام درا بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان وایه ده‌گه‌ین به رێككه‌وتن بۆیه لێره‌ین. ئه‌م رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا ده‌بێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه رێگر بێت له‌به‌رده‌م ئێران بۆ بوونه خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی. له به‌رامبه‌ریشدا هیچ سازشیك نه‌كرێت".
هاوكات هامۆندا داوای له ئێران یارمەتیدەری پڕۆسەکە بێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا بگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا ده‌بێت ئێران هه‌نگاوی به‌رچاو بنێت و بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت هه‌ندێ بڕیاری قورس بدات. زۆر ئومێدم هه‌یه كه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا بگه‌ینه رێككه‌وتن".