Hemn Baban
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
له‌نێو سرووتی كریستیانه‌كان و خاچهكاندا به‌ده‌یان پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده هه‌بوون كه پێش چه‌ند رۆژێك بهحزانییان رزگاركردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه ژماره‌یه‌ك پیاوی ئاینی كریستیان هاوشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی كریستیانی ناحییه‌ی باشیك و به‌حزانی له شارۆچكه‌ی به‌حزانی خاچی مه‌سیح له‌سه‌ر كڵێسای مارگۆرگیسی سریانی ئهرسهزۆكس له شارۆچكه‌ی به‌حزانی دانرا، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی لێدانی زه‌نگی كڵێساكه و خوێندنی سرووتی ئاینی كریستیانه‌كان بوون.
لێره له نێو شارۆچكه‌كه كه پێشتر و پێش گرتنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له ساڵی 2014 كریستیان و مسوڵمان و ئێزدی به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ژیانییان به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام ئێستا داعش جگه له وێرانه‌یی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر پێكهوهژیانیشی به‌جێ هێشت، لێره هه‌ر شوێن و كوچهیهك بۆی ده‌چیت شوێنی پێی داعش هه‌یه كه وێرانه‌ییه.
له پێش كڵێسای مارگۆرگیس له به‌حزانی ژماره‌یه‌ك پیاوی ئاینی هاوشانی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب وه‌ستان.
پاشان چوونه نێو كڵێساكه‌وه كه داعش ته‌واو وێرانی كردووه، له هۆڵێكی كڵێساكهشدا شوێنی سه‌ره‌تای تونێڵێك هه‌یه كه چه‌ند مه‌ترێك هه‌ڵكۆڵراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش نهبرژابێتنه سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌و تونێله، ئیدی له هه‌موو شوێنه‌كانیش كه‌لوپه‌له شكێنراوهكان و خستنهسهرزهویی كتێبه پیرۆزه‌كانی كریستیانه‌كان و چه‌ندین دیمه‌نی تر هه‌ن.
یه‌كێك له پیاوانی ئاینی كریستیان كه به‌رده‌وام خاچێکی له دار دروستكراوی له‌ده‌ست بوو، هه‌میشه سرووتی ئاینه‌كه‌ی خۆی ده‌گوته‌وه و سوپاسی خوای ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كڵێساكه‌یان، باسی له‌وه ده‌كرد كه كریستیانه‌كان خۆشحاڵن به رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانییان له‌سه‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
خوری ئه‌فرام ئه‌لخوری بنیامین له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زۆر خۆشحاڵین كه ناوچه‌كه‌مان و كڵێساكانمان رزگاركراون، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگه‌وه ناوچه‌كه بەرێژەیەکی زۆر وێران بووە و هه‌ست ده‌كه‌ین له سه‌رده‌مێكی دیکەداین، داعش مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و دارودره‌خت و هه‌موو شتییان كوشتووه، ته‌نانه‌ت مردووه‌كانیش له‌ده‌ستی ئه‌وان سه‌لامه‌ت نه‌بوون و گۆڕه‌كانییان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ستكاریی گۆڕه‌كانییان كردووه".
ده‌شڵێت" داوای یارمەتی له رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و شوێنه پیرۆزه‌كانمان دووباره بونیاد بنێینه‌وه".
باشیك له 23ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆ درابوو، دواتر و دوای زیاتر له 15 رۆژ له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.