Selçuk Acar,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
له رۆژی دووه‌می به‌رنامه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له نیویۆرك له لایه‌ن چه‌ند گرووپێكه‌وه پڕۆتێستۆ كرا.
له‌چاو رۆژی یه‌كه‌مدا گرووپێكی بچووكتر پڕۆتێستۆی تره‌مپیان كرد و خۆپیشانده‌ران له نزیك تره‌مپ تاوه‌ر كه تره‌مپی لێده‌مێنێته‌وه، گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران كه له گرووپه چه‌په‌كان پێكهاتبوون، چه‌ندین هوتافیان كێشا كه ته‌نانه‌ت دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپیشی له ده‌ستەڵات له‌خۆگرتبوو.
گرووپێكی چه‌ند كه‌سیش كه بۆ پشتگیریی تره‌مپ كۆبووبوونه‌وه، هوتافیان ده‌كێشا و داوای دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانیان ده‌كرد.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له ئه‌مریكا خۆپیشاندانی دژ بە نه‌ژادپه‌رستی و جه‌نگ به‌رده‌وامه و له شاری دورهامی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، خۆپیشانده‌ران په‌یكه‌رێكیان تێك‌شكاند كه بۆ سه‌رده‌می كۆنفیدراسیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه.