Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی مالیزیا، خالید ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه كرد سێ ھاووڵاتی توركی کە ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی-ن هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیریان كردبوون، راده‌ستی توركیایان كردوونەته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی New Straits Times بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه توركه دوێنێ شه‌و راده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو هاووڵاتییه توركه‌كان كه ناویان "تورگای كارامان، ئیحسان ئاسڵان و عیسمه‌ت ئۆزچه‌لیك"ه به‌هۆی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) له‌لایه‌ن توركیاوه داواكراو بوون.
ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نووسینگه‌ی كۆچبه‌ران هاریكاریان كردووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ به وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیه توركانه به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیركرابوون.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی فه‌تۆ تورگای كارمان، كه راده‌ستی توركیا كراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه كه له ئیپۆه چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، ئۆزچه‌لیك ئه‌كادیمیسته و، ئاسڵان-یش بازرگانه.
كارامان و ئاسڵان له 2ی ئایار و، ئۆزچه‌لیك-یش له 5ی ئایار به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستگیركرابوون.