ماردین
بۆ رێگرتن دروستکردنی پرۆژەی دیواری سنووری نێوان تورکیا - سوریا، عایشە گۆککان سەرۆکی شارەوانیی نسێبین بەتەنیا چالاکی دانیشتنی لەناوچەی یەشیل کەنت دەستپێکرد.
زینەت ئاڵگان بەرپرسی بەدەپە لە نسێبین و ژمارەیەک ژنی ناوچەکە ھەوڵیاندا بەشداریی چالاكییەکە بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا و نەیانتوانی بەشدار بن.
ناوچەکە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و ھێزەکانی سەربازیی ناوچەکە پۆلیسی نسێبین، کۆنترۆڵکراوە و چالاکییەکەش بەردەوامە.