پەرلەمانی تورکیا
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پاکێجی دیموکراسی لەتورکیا کە بەشێکی تایبەت بوو بەگۆڕینەوەی ناوی گوندو ناوچەکان، دوێنێ و ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا تاوتوێی ئەو پرسە دەکات.
لەوبارەیەوە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا، گۆڕینی ناوی زانکۆی نەڤشەھیر بۆ حاجی بەکتاش وەلی پەسەند کرد.
ھەروەھا گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ئایدنلار بۆ ناوە ئەسڵیەکەی خۆی "تیلۆ" لەپارێزگای سێرت پەسەند کرا.
لەلایەکی دیکە، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد ئایسەل توغلۆک، پێشنیارێکی خستە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ بەکارھێنانەوەی ناوی "وان - Wan " لەبری "ڤان- Van" کە ئێستا لەتورکیا وا دەنووسرێ.
پەرلەمانتاری سەربەخۆی وان پێشنیار دەدا بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە ناوی بگوردرێ و ببێ بە.
توغلۆک روونکردەوەی داوە کە ناوی Van لە ناو خەڵکی ھەرێمەکە بە Wan بەکار دەھێنرێ بۆ داوایکردووە بەڕەسمی ناوە ئەسڵیەکەی بۆ بگەڕێتەوە.
ئایسەڵ توغلۆک گوتی: "دوای پروسەی ئاشتی و دیموکراتی، گوڕانکاریی لە سەر کەلتوور و زمان دەکرێ و بەربەستەکان یەک بە یەک ھەڵدەگیرێن، بۆیە ئێمە داوا دەکەین ناوی وان بە راستی بنوسرێ و بەکار بھێنرێ و چی تر نەنوسرێ ڤان."