Zana Natık Kerem
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
هەولێر- AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی كۆتایی به‌سه‌ردانه فەرمییەکەی بۆ ئوردن هێنا و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژی بۆ شانشینی ئوردن گه‌ڕاوەتەوە به‌غدای پایته‌خت.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کۆبووتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی په‌یوه‌ندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن، هەروەها باس لە به‌هێزكردنی هاریکارییە هاوبهشییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
هەروەها باسی لەوەشکردووە کە لە میانی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئوردن، گفتوگۆی فراوان له‌نێوان لایه‌نی عێراقی-ئوردنی سازكراوە و تیایدا ژمارەیەک پرس كه جێگای بایه‌خی هه‌ردوولان تاوتوێكراون له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ماهه‌نگیی دووقۆلی له بواره جیاجیاكاندا و ئه‌نجامدانی كاری زیاتری هاوبەش، ئەوەیش لەچوارچێوەی یاداشتنامه لێكتێگهیشتنەکان كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكراون.
دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن.