Atila Altuntaş
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
ستۆکهۆڵم – AA
وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلسترۆم رایگەیاند، تورکیا مافی خۆیەتی لەهەمبەر تیرۆر بەرگری لەخۆی بکات.
تۆبیاس بیلسترۆم کە بەشداری کرد لە کۆنفرانسی بەخشینی نێودەوڵەتی بۆ مۆڵدۆڤا کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجام درا بۆ رۆژنامەی Expressenی سویدیی دوا.
وەزیری دەرەوەی سوید لەبارەی "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی چنگ-شمشێر" کە تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆر لە باکووری سووریا و عێراق دەستی پێ کردووە گوتی: "تورکیا وڵاتێکە دووچاری هێرشە تیرۆریستییەکان بووەتەوە و دەوڵەتانی دووچاربوو بە هێرشە تیرۆریستییەکان، مافی بەرگریی لەخۆکردنیان هەیە".
وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلسترۆم ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکان دەپارێزێت و بە پێویستی زانی خۆ ببوێردرێت لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتییانی مەدەنی.