Zana Natık Kerem
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، ھاووڵاتییانی عێراق، شایەنی ئەوەن کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی یەکێک لە وێستگەکانی ئاوەرۆی ناوچەی کەرخ رۆژئاوای رووباری دیجلە بەسەرکردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، مستەفا کازمی لەو رێوشوێنانەی کە تیمەکانی خزمەتگوزاری لە پێناو چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ بە تایبەتیش لە وەرزی زستاندا، گرتوویانە بەر ئاگادارکراوەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە تیمەکانی خزمەتگوزاریی کردووە کە ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکەن و گوتی:
"ھاووڵاتییانی عێراق شایەتی ئەوەن کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت و ژیانێکی باشیان بۆ دەستەبەر بکرێت".
ئەمەیش لە کاتێدایە بەھۆی خراپی ژێرخانی تایبەت بە تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، بەھۆی دابارینی باران لە وەزری زستاندا ساڵانە ئاو لە شەقامەکانی بەغدا بەرزدەبێتەوە.