بەرلین
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانی کریستیان ویرتز لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە کە مێرکل گەیشتنی لایەنەکان بە رێککەوتنێکی چوارچێوەدار لە دوای دانوستانێکی دوور و درێژی بەهەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە.
مێرکڵ باسی لەوەش کردووە کە ئەمە یەکەمجارە لە رێی رێککەوتنێکەوە رێگری لە ئێران دەکرێت بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.
مێرکل سوپاسی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەشی کردووە بۆ ئەو هەوڵە شێلگیرانەی ئەم چەند رۆژەی دوایی لەم پێناوە داویەتی.
هاوکات هەریەک لە مێرکل و سەرکۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە ئەنجامی دانوستانەکان.