ئۆرشەلیم
سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئیسرائیل، یوڤال ستینتز له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ناوه‌كی ئێران و وڵاتانی 5+1، به رادیۆی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه رێگه‌ی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری به‌رامبه‌ر گشت مه‌ترسییه‌كان به‌كار ده‌هێنن له پاڵ ئه‌مه‌شدا گوتی: "ئه‌گه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كی ترمان نه‌بوو ئه‌وە جوەڵهی سه‌ربازیش ده‌خرێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
له‌باره‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دژ وه‌ستانی ئه‌مریكا له به‌كارهێنانی جووڵه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران، ستینتز رایگه‌یاند كه ئیسرائیل له ساڵی 1981 ناوه‌ندی ناوه‌كی له عێراق تاكلایانه بۆردومان كردبوو، ناوبراو زیاتر گوتیشی: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی عێراق به‌بێ رێككه‌وتنی ئه‌مریكا ئه‌نجام درابوو، هاوكات جووڵه‌ی سه‌ربازی و گشت بژارده‌كانی دیكه به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێران، ئاماده‌یه".
ستینتز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه دژی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێران، دهوهستنەوە.