Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر-AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە حکوومەتەکەی، هاوکات پشتگیریی خۆی بۆ راگەیاند.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی لەڕێگهی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە محەمەد شیاع سوودانی-یهوه کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەسعود بارزانی وێڕای گەیاندنی پشتگیریی خۆی، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردووەتەوە.