Rewa Mahmood Hasan
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
سلێمانی - AA
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەلا بەختیار داوا دەکات کە ئەنجوومەنێکی پیران لە نێو کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت و رەوشی ململانێکانی نێو حزبەکان ئاسایی بکرێنەوە.
مەلا بەختیار لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی لەژێر ناونیشانی "ململانێ و ئه‌ركه‌كان.. له‌به‌ر رۆشنایی راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی-پارتی" دا بڵاوکردەوە و لە ١٣ خاڵدا پێشنیاری خۆی خستووەتە روو لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و چارەسەرییەکانی.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژەی بە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی رابردووی نێوان یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، "وادیاره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبوونه‌وه‌ی باڵایه.. كه تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردوولا هاتبێته ئاراوه كه به‌داخه‌وه، ئه‌و متمانه سیاسییه، به موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌لپه‌رستی، له‌ده‌ست درا''.
مەلابەختیار لە رووی ناوەڕۆک و رێزمانییەوە رەخنە لە راگەیەندراوە هاوبەشەکە نێوان پارتی و یەکێتی دەگرێت کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاویان کردووە و دەڵێت، ''جگه له‌وه‌ی رگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه. ناوه‌رۆكه‌كه‌شی، له‌دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولا و پڕوپاگهندهكانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له ساڵی رابردووه‌وه.. كه به دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی، ناكۆكیه‌كانیان قوڵدهكرد.
مەلا بەختیار ئاراستەی هەردوو حزبەکەی شیکردووەتەوە و نووسیوویەتی:
- ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی.. هه‌ر له كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێوه، بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری.. تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی حكوومه‌ت، گوایه یه‌كێتی چی تر، به سیاسه‌تی پێش چواره‌مین كۆنگره، له‌و په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگییه‌ی له‌ته‌ك پارتی رازی نابێ.. تاد.
- ئاڕاسته‌ی پارتیش.. داكۆكی له حكوومه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌رێم و پاراستنی حكوومه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له راگه‌یاندنی زبر‌و گرژ‌و یه‌كهه‌ڵوێستی له په‌رله‌مان.. تاد.
بە بۆچوونی مەلا بەختیار راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی نێوان پارتی و یەکێتی، به‌زۆری، بۆچوونه‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسیی داوه‌ته‌وه.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دريژە بە نووسینەکەی دەدات لەبارەی کۆبوونەوەکەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسنه‌كراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ
- لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری
- هاوسه‌نگی حوكمڕانی
- توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.. نه‌كه‌وتوون
- باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه
- قسه له نه‌وتی به‌قاچاخ براو له‌ئارادا نه‌بووه.. تاد.
مەلا بەختیار دەڵێت، ''له هه‌موو حاڵه‌تێكدا.. به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌مه موزایه‌ده و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته مشه‌خۆره‌كان، به‌نده، وتومه‌و ده‌یڵێم: "سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندی یهكێتیو پارتی به ئه‌رك ده‌زانم.. به‌ڵكو چاره‌نوسسازیشه. هاوكات، په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به بناغه‌ی حوكمڕانی ئه‌م قۆناغه داده‌نێم. هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، گرنگه''.
لەبەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا مەلا بەختیار ئاماژە بە پەیوەندی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ''ئه‌م په‌یوه‌ندییه، دوور له روانگه‌ی حوكمڕانی زۆرینه‌ی پارتی و سیاسه‌تی دووفاقی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزسیۆن) پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه''.
لە کۆتاییدا ١٣ خاڵ پيشنیار دەکات و دەڵێت:
له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان. لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا:
یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت.
دووه‌م: له‌ماوه‌ی ٦ بۆ ١٢ مانگ، ده‌ستووری هه‌میشه دیموكراسی-مه‌ده‌نی گه‌لپه‌سه‌ند، په‌سه‌ند بكرێت.
سێیه‌م: شه‌فافیه‌ت له ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێ.
چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێت و هه‌ر لایه‌ك و كه‌سێك، كۆن و نوێ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێت، سامانی حكوومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه و دادگایی بكرێن.
پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له زانكۆكاندا به بوودجه‌ی ته‌واوه‌وه، به سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات.
شه‌شه‌م: ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت و هێزه چه‌كداره‌كان.. به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر و به ده‌ستوور یه‌كبخرێته‌وه. به ئاساییشه‌وه.
حه‌وته‌م: ژێرخانی ئابووری به‌رهه‌می فره‌چه‌شن؛ پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار.. پته‌و بكرێت.
هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێت.
نۆیه‌م: ژنان.. یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان، ئه‌رك و مافیان به كرده‌وه هه‌بێ!
ده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات و شاره‌زا و شایسته‌كان، هه‌ڵبژێردرێت.
یانزەهەم: حكوومه‌ته‌كان.. نیوه‌ی كه‌متریان، ته‌كنۆكرات و پسپۆڕ نه‌بن.
دوانزەههم: نه‌خوێنده‌وار و ده‌رچووی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی، له په‌رله‌ماندا، قبوڵ نه‌كرێت.
سیانزه‌هه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كورد و پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی تر، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێ.
ئه‌و بنچینانه.. و ئه‌ركی دیكه‌ش، پێویستن و ده‌شبێ بكرێنه پڕۆژه‌ی ستراتیژی هاوچه‌رخ، بۆ حوكمڕانی دیموكراسی-مه‌ده‌نی.. ئه‌گینا، به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م شێوه حوكمڕانییه-حیزبییه گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستای هه‌رێم، زیانی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری، بۆ سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه.