پاپای ڤاتیكان به ناردنی كاردینال فێرناندۆ فیلۆنی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی عێراق، چه‌ند جارێكه بانگه‌وازی وه‌ستاندنی شه‌ڕ و قه‌یرانی مرۆیی دووباره ده‌كاته‌وه.
پاپا پێشوازی له كاردینال فیلۆنی كرد بۆ وه‌رگرتنی دوازانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه.
به‌مه‌ش ڤاتیكان رایگه‌یاند كه پاپا له رێگه‌ی كاردیناڵ فیلۆنییهوه نامه‌یه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رکۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم كردووه.
پاپا له نامه‌كه‌یدا بانگه‌وازی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه و داوا له گشت گه‌لانی عێراق ده‌كا كه هاریكاربن له بنبڕكردنی گرفته‌كان.
پاپا له نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه دڵگرانه به ئاواره‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆری مەسیحی و كه‌سانی سه‌ر به ئاینه‌كانی دیكه.