Hemın Othman Mohammed
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
له ئاینی کرستیانیدا باوه‌ڕ وایە کە حه‌زره‌تی عیسا پاش مردنی زیندوو بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه جه‌ژنی پاسكالیا ده‌گێڕن.
له كاتێكدا رابه‌ری روحی جیهانی كاسۆلیك پاپا فرانسیس، له ڤاتیكان رێورەسمی ئاینی به‌بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌وه رێكخست، له وتاره‌كه‌یدا یادی قوربانیانی دواین كرده تیرۆریستیه‌كانی كرده‌وه، به‌تایبه‌تی قوربانیانی هێرشه‌كانی به‌لجیكا و توركیا.
رێورەسمە ئاینیهكه له گۆڕەپانی به‌ناوبانگی ئازیز پێتروسی ڤاتیكان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا هه‌زاران كه‌س له گه‌له جیاوازه‌كان به‌شداریان كرد.
پاپا له وتاره نهریتییهكهیدا (Urbi et Orbi) كه تیایدا باس له بابه‌ته جیهانیه‌كان ده‌كات، به‌شێكی زۆری وتاره‌كه‌ی ئه‌مساڵی ته‌رخان كرد بۆ په‌نابه‌ران و قوربانیانی كرده تیرۆریستییه‌كان.
پاپا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌ژنی پاسكالیا به دواین هێرشه تیرۆریستیه‌كان پێشوازی لێكراوه و گوتی: "له‌م جهژنەی باسكالیادا دڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ن كه له دواین هێرشه تیرۆریستیه‌كانی به‌لجیكا، توركیا، نایجیریا، چاد، كامیرۆن و کۆتدیڤوارگیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها پاپا باسی له بابه‌تی په‌نابه‌ران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و "برایانه‌مان" په‌نابه‌ره‌كان، له رێگادا یان رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه، یاخود له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه. هاوكات پاپا داوای كرد باوه‌ش بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه بكرێته‌وه كه له پێناو داهاتوویه‌كی باشتر و له ده‌ست جه‌نگ، برسێتی، گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهاتوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا پاپا داوای كرد له‌نێوان ئیسرائیلیه‌كان و فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی راستگۆیانه ئەنجام بدرێت و تیایاندا بنه‌مای یه‌كسانی و ئاشتی هه‌میشه‌یی دابنرێت، هه‌روه‌ها نزای بۆ وڵاتانی عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن، لوبنان و وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد كه به‌ده‌ست كێشه‌وه ده‌ناڵێنن.