رامەلڵا
خۆپیشاندەران لەکاتی گردبوونەوەکەیان ھێرشییان بردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و بەتەمابوون بچنە ناو کۆشکەکەوە، بەڵام ھێزە ئاسایشپارێزەکانی فەلەستین بەتوندی چوونەوە بەگژیاندا.
خۆپیشاندەران بەگوتنەوەی دروشم ناڕەزاییان نیشاندان لەدژی کوژرانی سێ فەلەستینی بەدەستی سەربازانی ئیسرائیل لەکەمپی پەنابەران، ھەروەھا ھەر جۆرە وتووێژێکیان لەگەڵ ئیسرائیل بە "ناماقوڵ" ناو برد.
حەفتەی رابردوو جارێکی دیکە وتووێژ و دانوستاندنەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلییەکان دەستپێکردەوە، بزووتنەوەی حەماس بەتوندی سەرکۆنەی دانوستاندنی کرد لەگەڵ ئیسرائیل و رایگەیاند: ھەموو جۆرە وتووێژێک لەگەڵیان خیانەتە بەشەھیدانی فەلەستین.