Zana Natık Kerem
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
نیویۆرك ــ AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی چۆنیەتی چارەسەركردنی قەیرانی كەنداو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ تاوتوێ كرد.
ئاژانسی هەواڵیی (QNA) بڵاوی كردەوە كە بە بەشداری شاندەكانی قەتەر و رووسیا، تەمیم بن حەمەد ئالسانی و سێرگی لاڤرۆڤ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی ٧٢هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای نێردەی هەمیشەیی قەتەر لە نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆبووینەوە.
بە پێی ئاژانسەكە لە كۆبوونەوەكەدا، میری قەتەر و وەزیری دەرەوەی رووسیا بیروڕایان لە بارەی ژمارەیەك پرسی هەرێمیی و نێودەوڵەتی لەوانەش چۆنیەتی چارەسەركردنی قەیرانی كەنداو ئاڵوگۆڕ كردووە.
ئاژانسی هەواڵیی (QNA) ئەوەشی بڵاوكردەووەتەوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، تەمیم بن حەمەد ئالسانی و سێرگی لاڤرۆڤ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان كردووە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوە بارەیەوە بخاتەڕوو.
رۆژی سێشەممەی رابردوو لە گوتەیەكدا كە لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٢هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك پێشكەشی كرد، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی رایگەیاندبوو بە بێ مەرج و لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری، داوای گفتوگۆ دەكەن بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی كەنداو.