Muhammet Ali Kemal
09 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2016
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) پیتەر كووك رایگەیاند كە ئەگەر بێتو هاریكاریی نێوان یەپەگە و رووسیا لە باكووری خۆرئاوای سووریا ببێتە هۆی ئەوەی زیان بەو هێزانە بگەیەنێت كە بەرەنگاری داعش دەبنەوە، ئەوا ئەمە دەبێتە مایەی نیگەرانیی بۆ ئەوان.
كووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە پێنتاگۆن پرسیاری سەبارەت بە روونكردنەوەكانی فەرماندەی هێزە ناوەندییەكانی ئەمریكا لۆید ئۆستن لێكرا لەبارەی چاودێریكردنی بوونی هاریكاریی لەنێوان یەپەگە و رووسیادا.
گوتەبێژەكەی پێنتاگۆن رایگەیاند ''ئەگەر بێتو هاریكاریی نێوان یەپەگە و رووسیا ببێتە هۆی ئەوەی زیان بەو هێزانە بگەیەنێت كە بەرەنگاری داعش دەبنەوە، ئەوا ئەمە دەبێتە مایەی نیگەرانیی بۆ ئێمە''.
كووك جەختی لەوەكردەوە كە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی ئەو هێزە لۆكاڵییانەی كە بەرەنگاری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەبنەوە و هەر هەنگاوێكیش كە زیان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش بگەیەنێت، دەبێتە مایەی نیگەرانییان.
لۆید ئۆستن لە دانیشتنێكی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەكدارییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا باسی لە هاریكاریی نێوان یەپەگە و رووسیا لە باكووری خۆرئاوای سووریا كردبوو. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە بەڵگەیان بەدەستەوەیە یەپەگە هێرشی كردووەتە سەر ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن كە ئەمریكا پشتیوانییان دەكات.