Sarmand Hameed
11 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2022
هەولێر - AA
سهرۆكى ههرێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى کرد له سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنهرانى عێراق، محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی هاوپەیمانيی سهروهریى، خەمیس خەنجەر.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، له دیدارەكەدا دوا پێشهانە سیاسیيەکانی وڵات تاوتوێ کران و بیروڕايان دهربارهى چۆنيهتيى تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو گۆڕييهوه.
پێشتریش محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرد.